زایەڵە - ئەمڕۆ لە گەڕی 32ی خولی نایابی عێراق یانەی وەرزشی هەولێر لە سەر یاریگای خۆی میوانداری لە یانەی كەرخ دەكات.
بڕیارە یارییەكە لە كاتژمێر 5ی ئێوارە لەسەر یاریگا فرانسۆ هەریری تایبەت بە یانەی وەرزشی هەولێر بەڕێوەبچێت.
یانەكەی قەڵاومنارە ڕۆژی هەینی کۆتا یەکەی مەشق و ڕاهێنانی خۆی پێش ڕوبەڕوبونەوەی یانەی كەرخ ئەنجامدا.
یارییەكە بۆ كوڕانی عەباس عوبێد زۆر گرنگە و دەیانەوەی درێژە بەسەركەوتنەكانیان بدەن كە لە دوو یاری ڕابردودا یانەكە توانیویەتی بردنەوە بەدەست بهێنێت.
لە گەڕی یەكەمی خولەكەدا یانەی هەولێر لەسەر یاریگای كەرخ نەیتوانی بردنەوە بەدەست بهێنێت و بە ئەنجامی 3 گۆڵ بەرامبەر گۆڵی بە كەرخ دۆڕا بۆیە هەڵێكی باشە بۆ هەولێر لەناو خاك و هاندەرانیدا بۆ ئەوەی تۆڵەی شكستی پێشوو بكاتەوە و پێگەی خۆی لە ڕیزبەندیەكە توندوتۆڵتر بكات.
هەولێر بە كۆكردنەوەی 45 خاڵ لە پلەی 7ی ڕیزبەندی دێت و هەرچی یانەی كەریخیشە بە كۆكردنەوەی 43 خاڵ لە پلەی 9 ڕیزبەندیەكە دەبینرێ.
کامەران کەریم