زایەڵە - سه‌ربڕینى ئاژه‌ڵ له‌ ماڵان به‌ ناوى قوربانیه‌وه‌ قه‌ده‌غه‌كرا.

له‌ پێناو كۆنتڕۆڵكردنی نه‌خۆشی تای خوێنه‌ربوون، د. سامان به‌رزنجی وه‌زیرى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم ، سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ته‌ندروستی پارێزگا و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكانی ئاگادار كرده‌وه‌، به‌ بۆنه‌ی نزیكبوونه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربان و بۆ كۆنتڕۆڵكردنى نه‌خۆشی تای خوێنه‌ربوون، سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵان له‌ ماڵان به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه،هاوكات له‌ شوێنه‌ رێگه‌ پێدراوه‌كانیش ده‌بێ قه‌سابه‌كان كه‌لوپه‌ل و ده‌ستكێشی تایبه‌تی خۆپاراستن به‌كار بهێنن، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ به‌ توندترین شێوه‌ سزا ده‌درێن.

کامەران کەریم