زایەڵە - پارێزگاری هه‌ولێر له كۆنگره‌یه‌كی‌رۆژنامه‌نووسیدا له‌باره‌ی وشكه‌ساڵییه‌وه قسه‌ی كرد و رایگه‌یاند، ئه‌مساڵیش له هه‌ولێر به نیسبه‌ن ئاوی ژێر زه‌وییه‌وه وشكه‌ساڵییه و داوای كرد كه به برێكی كه‌متر ئاو سه‌رف بكرێت.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند، به‌پێی ئه‌و ستاندارده نێوده‌وڵه‌تییه‌ی كه بۆ سه‌رفكردنی ئاو دانراوه ئێمه به‌و دۆخه‌ی ئێستاشه‌وه بڕی پێویستی ئاومان هه‌یه له ژێر زه‌ویدا و هه‌روه‌ها بۆ پێداویستی هاوڵاتیان، به‌ڵام به‌راورد به سه‌رفیی هاووڵاتیان ئێمه بڕی پێویستی ئاومان نیه.
پارێزگاری هه‌ولێر داوای له هاووڵاتیان كرد كه زیاده‌ڕۆیی له سه‌رفكردنی ئاودا نه‌كه‌ن و ئه‌و بڕه‌ی كه پێویستیانه به‌كاری بهێنن، چونكه ساڵانه له هه‌ولێر گرفتی وشكه‌ساڵی دووباره ده‌بێته‌وه.
پارێزگاری هه‌ولێر هه‌روه‌ها ووتیشی، ئه‌مساڵیش له هه‌ولێر به نیسبه‌ن ئاوی ژێر زه‌وییه‌وه وشكه‌ساڵییه.
کامەران کەریم