زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرەزەزانی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، ئاسمانی هەرێم بە گشتی ساماڵ دەبێت لە ماوەی ڕۆژانی جەژن ,سەبارەت بە پلەكانی گەرما بە تایبەت بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو لەسەنتەری پارێزگاكان.
ئەوەشی خستەڕوو، سەبارەت بە ناوچە شاخاوییەكان بەرزترین پلەكانی گەرمای لە نێوان (30-35) پلەی سیلیزی دەبێت و ناوچە شاخاوییە سنووریەكان بەرزترین پلەكانی گەرمای لە نێوان (27-30) پلەی سیلیزی دەبێت و ئیدارەی گەرمیان بەرزترین پلەكانی گەرمای لە نێوان (42-44) پلەی سیلیزی دەبێت .
ئاماژەی بەوەشكرد، ڕۆژی پێنج شەممە بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینیكراو بە یەك پلە بەرز دەبێتەوە لە سەرجەمی ناوچەكان ئاسمانیش بە گشتی ساماڵ دەبێت و ڕۆژی هەینی پێشبینی نزم بوونەوەی پلەكانی گەرما لە تەواوی ناوچەكەمان هەیە بە نزیكەی (2-3) پلەی سیلیزی و بە بەراوورد بە پلەكانی ڕۆژی چوارشەممە وە ئاسمانیش هەر ساماڵ دەبێت .
کامەران کەریم