زایەڵە - شارەوانی گەرمیان ڕایگەیاند، لەلایەن سەرۆکایەتی شارەوانی کەلار  و بەشی باخچەکانەوە پارکی نیشتیمان لەگەڕەکی شەهیدان دروستکرا و پاش دروستکردنی دیوار و چوارچێوەی باخچەکە لەهەڵمەتێکدا (٣٥٠) درەختی جۆراوجۆر لە باخچەکە چێندرا.
 
بەشی باخچەکان  لەباخچەکەدا سیستەمی ئاودانی بەشێوەی دڵۆپاندن جێبەجێکردوە و بۆ سەوزکردنی باخچەکە زیاتر لە(٣٠٠) داری جۆری مینا و (٤٥) داری جۆری قاوەی چاندوە لەداهاتوشدا بە چاندنی گوڵ و چیمەن باخچەکە زیاتر دەڕازێندرێتەوە و لەخزمەتی هاوڵاتیانی خۆشەویستی شارەکەمان دەبێت .
 
کامەران کەریم