زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور دەستدەگرێت بەسەر (١٢٠) کارتۆن یاری ئاگریندا
ئاسایشی گشتی سلێمانی ڕایگەیاند، لەپێناو سەلامەتی هاوڵاتیان و دابینکردنی کەشێکی ئارام لەڕۆژانی جەژندا، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور ڕۆژی دووشەممە ٢٠٢٣/٦/٢٦ لە سنورەکانی پارێزگای هەڵەبجە و هەوراماندا، دەستیانگرت بەسەر دوو ئۆتۆمبێلی بارهەڵگردا، بڕی ١٢٠ کارتۆن یاری ئاگرینیان پێبوە و لە ڕۆژانی جەژندا بەنیازی ساغکردنەوەی بوون لە بازاڕەکاندا، کەدەبێتە هۆکاری زیان گەیاندن بە منداڵان و دروستکردنی دڵەڕاوکێ لای هاوڵاتیان.
لەئێستادا لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە تۆمەتباران دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.
کامەران کەریم