زایەڵە - ئاسایشی هەولێر لە یەکەم ڕۆژی جەژندا دەستگیرکردنی کەسێکی بە تۆمەتی دزیکردن ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەش دا کە لە کاتی دەستگیرکردنی دەستبەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەردا گیراوە.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند بە تۆمەتی دزیکردن تۆمەتبار (ع. م. ئـ) دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگر کرا.
ڕاشیگەیاند، لە کاتی دەستگیرکردنیدا دەستمانبەسەر کەلوپەلی بەکارهێنان و بڕێک ماددەی هۆشبەر و هەروەها چەند ئامێرێکی تایبەت بە شەڕکردن و دزیکردن گرت.
کامەران کەریم