زایەڵە - سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی لەبارەی سووتاندنی قورئانی پیرۆز لە ستۆکهۆڵمی سوێد بڵاوکردەوە و دەڵێت، "کارێکی تەواو ناڕەوایە" و سەرکۆنەی دەکەن.
لە راگه‌یێندراوێکدا سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان سه‌ركۆنه‌ى سووتاندنى قورئانى پيرۆزی لەلایەن پەنابەرێکی عێراقی لە سوێد کردووە و دەڵێت، "كارێكى ته‌واو ناڕه‌وايه، ده‌بێته هۆى په‌ره‌سه‌ندنی رق و كينه و هه‌ڕه‌شه له پێكه‌وه‌ژيان و ئاشته‌وایی ده‌كات."
لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "ده‌بێت رێز له بيروباوه‌ڕ و هه‌ستى ئايينى و پيرۆزييه‌كانى هه‌موو ئايين و ئايينزاكان بگيرێت و رێگه نه‌درێت له‌لایه‌ن هیچ که‌س و لایه‌نێکه‌وه ئازادی بقۆزرێته‌وه بۆ بێڕێزیکردن به پیرۆزییه‌کانی ئایین."