زایەڵە - بەڕێوبەری ناحیەی بیارە ڕایدەگەیەنێت، لەئەمڕۆوە هاتوچۆی گەشتیاری لەدەروازەی شوشمێەوە دەستی پێکردوە.
دواى ئەوەی ڕۆژی سێ شەمەی ڕابردوو دەروازەی شوشمێ بەشێوەیەکی فەرمی بۆ هاتوچۆی گەشتیاری کرایەوە ، بەڵام بەهۆی نەبوونی هێڵی ئینتەرنێت و مۆر لەدیوی کۆماری ئیسلامی ئێران گەشتیاران نەیانتوانی بچنە ئەو وڵاتە.
حەمید بارام بەڕێوبەری ناحیەی بیارە ڕایگەیاند، لەئەمڕۆ شەممەوە گرفتەکان چارەسەر کراون و گەشتیاران دەتوانن لەو دەروازەوە هاتوچۆ بکەن.
کامەران کەریم