زایەڵە - وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی رایگەیاند، خاتوو حاجی عەیش شێخ عەبدوڵا لەدایکبووی ساڵی (١٩٥٩) خەڵکی دەڤەری پیران سەربەپارێزگای ھەولێر بەمردوویی لە نەخۆشخانە دۆزرایەوە.
وەزارەتی ئەوقاف دەڵێت، دوای ونبوونی لەکاتی جێبەجێکردنی ئەرک و واجباتی حەج، ھەروەھا گەڕانی تیمە کارگێڕیەکانی پڕۆسەی حەجی کوردستان و ئەوکۆمپانیایەی کەیاوەری سەفەری کردووە، بەشێوەیەکی چڕ و بۆماوەی سێ ڕۆژ لەشاری مەککەی پیرۆز بەمەبەستی وەرگرتنی ھەواڵ و سۆراغکردن، ئەوحاجیە دۆزراوەتەوە.
لەئێستادا تیمەکانی حەجی کوردستان، سەرقاڵی تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکانن دواتربەخاکسپاردنی تەرمی کۆچکردوو لە گۆڕستانی ( شرائع) لە شاری مەککەی پیرۆز.
کامەران کەریم