زایەڵە - سامان شێخ لەتیف بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بەزایەڵەی ڕاگەیاند، لەرۆژانی جەژنی قوربان 11.266 كەس سەردانی نەخۆشخانە و ناوەندە تەندروستیەكانی سلێمانی یان كردوە و چارەسەری پێویستان بۆ كراوە.لەجەژندا 4.934 كەس سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردوە و 1.145 نەخۆشیان داخڵ كراون و 550 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە، لەبەشی راوێژكاری نەخۆشخانەی دكتۆر جەمال ئەحمەد رەشیدی مناڵان 4.877 منداڵی نەخۆش بینراون و 561 منداڵ داخڵ كراون.

وتیشی، لەجەژندا لەنەخۆشخانەی مناڵبون 391 نەخۆش سەردانیان كردوە و 135 نەخۆش داخڵ كراون و 95 منداڵ لەدایك بوون ، هەروەها 230 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی هیوایان كردوە و 130 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی سوتاوی و نەشتەرگەری جوانكاریان كردوە.

ئەوەشی خستەڕوو، لەرۆژانی جەژن لەنەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵ 74 نەخۆش داخڵ كراون و 35 نەشتەرگەری قەستەرە و باڵۆن كراوە ،20 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی ئەڵمانی بۆ چارەسەركردنی نەخۆشیەكانی كۆئەندامی هەناسەیان كردوە و 17 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەریان كردوە.لەرۆژانی جەژنی قوربان لەسەنتەری فریاكەوتنی خێرا 200 كەس لەشوێنی خۆیان چارەسەركراون و 180 حاڵەتی گواستنەوەی نەخۆش تۆماركراوە، لەسنتەری گورچیلەی دەستكرد 213 شووشتنەوەی گورچیلە ئەنجام دراوە.

کامەران کەریم