زایەڵە - حكومه‌تى عێراق سه‌رقاڵى پرۆژه‌ى"رێگای گەشەپێدان"ه،كه خۆى ده‌بینێته‌وه له گواستنەوەی غاز لە قەتەر و وڵاتانی کەنداو بۆ تورکیا و وڵاتانی ئەوروپا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست،ئه‌ویش بە بەستنەوەی بەسڕە بە خاکی تورکیاوە لە ڕێگەی پڕۆژەی "رێگای گەشەپێدان"ه‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه رۆژنامه‌ى سه‌باح ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه لێکۆڵینەوەکان کە لەلایەن پسپۆڕانەوە ئەنجامدراون پشتڕاستیان کردوەتەوە، پڕۆژەی "رێگای گەشەپێدان" هانی عێراق دەدات بۆ ئەوەی ببێتە رێگەیەكی سەرەکی بۆ ڕاکێشانی بۆری غاز، هاوکات ئەو توێژینەوانە جەختیان لەسەر کەمی کات و پێویستی دەستپێکردنی پڕۆژەکە کردوەتەوە.
چاودێرانى سیاسى وێڕاى ئه‌وه‌ى ئه‌م پرۆژه‌یه به ده‌ره‌چه‌یه‌كى گرنگ بۆ هه‌ستانه‌وه‌ى ئابوورى عێراق هه‌ژمار ده‌كه‌ن هاوكات نایشارنه‌وه كه ده‌بێته هۆكارى دروستبوونى نیگه‌رانی حكومه‌تى مۆسكۆ و چاوه‌ڕێى كاردانه‌وه‌ى نێگه‌تیڤى لێده‌كرێت به‌رامبه‌ر عێراق،چونكه كارتى فشارى مۆسكۆ له‌سه‌ر یه‌كێتى ئه‌وروپا له ئێستادا ته‌نها غازه،ئه‌گه‌ر غازیش له‌لایه‌ن عێراق و وڵاتانى كه‌نداوه‌وه بۆ ئه‌وروپا دابین بكرێت ئه‌و كات روسیا ده‌ستى له بنى هه‌مانه‌كه‌وه ده‌ده‌چێت.
کامەران کەریم