زایەڵە ـــ فیدراسیۆنی جیهانی تیکواندۆ ڕێنکینگی بەرترینەکانی جیهان و هەروەها ئۆڵۆمپیکی مانگی ژوئییەی 2023ی، پاش تۆمارکردنی سەرپشکی پێشبڕکێیەکانی قارەمانی جیهان و گرەندپێری ڕۆم، بڵاو دەکاتەوە.
خاتوو ناهیدی کیایی خانمە وەرزشوانێکی ئێرانی پاش 9 پلە سەرکەفتن گەیشتە ڕەدەی یەکەمی ڕێنکینگ و بە هۆی 10 پلەی سەرکەفتن گەیشتە پلەی پێنجمی ئۆڵۆمپیکی جیهانی.
بە پێی ڕاگەیاندنی ماڵپەڕی فیدراسیۆنی جیهانی تیکواندۆ، خاتوو ناهیدی کیایی بە هۆی بەدەستهێنانی مەداڵی زێڕی قارەمانی جیهانی لە کێشی 53ــ کیلۆگرامدا و هەروەها بەدەستهێنانی نیشانی زێوی کێبەرکێیەکانی گرەندپێری ڕۆم لە کێشی 57ــ کیلۆگرام توانیویەتی کۆی سەرپشکەکانی تا ڕەقەمی 311,07 بەرز کاتەوە و بە 10پلە سەرکەفتنەوە بگاتە ڕەدەی پێنجمی ڕێنکینگی ئۆڵۆمپیک.
هەروەها خاتوو کیایی لە ڕێنکینگی جیهانیدا بە هۆی بەدەستهێنانی 237,38 سەرپشکەوە 9 پلە سەرکەفت و لەسەر پلەی یەکەمی جیهانیدا ڕاوەستا.
ئامادەکردن: کەژاڵ حەمیدی