زایەڵە -  محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق تەئكیدیكردەوە: كە عێراق بەردەوام دەبێت لەسەر ڕۆڵی سەرەكی خۆی.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: چوارشەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە عەلی باقری، یاریدەدەری وەزارەتی دەرەوەی ئێران و شاندی یاوەری كرد.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: لەدیدارێكەدا پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان عێراق و كۆماری ئیسلامی ئێران و ڕێگاكانی گەشەپێدان و پەرەپێدانیان بۆ خزمەتكردنی بەرژەوەندییەكانی هەردوو وڵات لە هەموو پرسەكان تاوتووێكران، هەروەها باسیان لەگرنگی سوودوەرگرتن لە كەشوهەوای سەقامگیری سیاسی و لێكنزیكبوونەوە لە ناوچەكەدا كرد، بە مەبەستی بەدیهێنانی تەواوكاری لە نێوان گەلانی ناوچەكەدا لە بوارەكانی سیاسی و ئابووریدا.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، كە سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران جەختی كردەوە كە عێراق بەردەوام دەبێت لەسەر ڕۆڵی سەرەكی خۆی، بۆ ئەوەی شوێنێك بێت لەوێوە چارەسەر و بیرۆكەی بەرهەمدار دەست پێ بكەن بۆ لەیەكنزیككردنەوەی بۆچوونەكانی نێوان هەموو وڵاتانی ناوچەكە، هەروەها كۆكردنەوەی لایەنە هەرێمایەتییەكان بۆ ڕووبەڕووی ڕكمانیە ئابوورییە هاوبەشەكان.