زایەڵە - پێنج شەممە  فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە بەهەماهەنگی کۆمەڵەی کوردستانێکی سەوز -ناوەندی هەڵەبجە ، دەستەی سەوزکردنی خەرپانی ، لەپێناو پاراستنی نەمامی ناوچەکە لەفەوتان و نەخۆشی، هەڵمەتێکی بۆیاخکردنی قەدی نزیکەی ۱۲۰۰ نەمام لەهەورامان ـ گوندی خەرپانی دەستپێکرد.
 ئامانج لەم کارە پاراستنی نەمامەکانە لە تیشکی خۆری هاوین و نزمبوونەوەی پلەی گەرمای زستان ، پاراستنی نەمامەکان لە بەکتریاو مێرو و نەخۆشی و کەڕوو  و حشراتی زیانبەخش.
 ئەم ڕەنگە سپیە سودێکی باش بە نەمام و درەختی بەتەمەن دەبەخشێت وە بۆیاخێکی تایبەت بەقەدی درەختە وجیاوازە لەجۆرەکانی دیکەی بۆیاخ .
کامەران کەریم