زایەڵە ـــ ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی  ٢٠٢٣/٧/٧ کۆمەڵەی شاخەوانی کوردستان و ڕێکخراوی شاخەوانی کوردستان  بە تیمێکی تایبەت گەشتێکی هابەشیان ئەنجامداوە  بۆ سەر لووتکەی پیرەمەگروون.

 دەستپێکی گەشتەکەیان بەرەبەیان لە سەیرانگای زێوێوە بەرەو لووتکە دەستێپێکرد. لەدوای گەیشتنیان بۆ لووتکە و چرکاندنی چەند وێنەیەک گەڕانەوە بۆ کەمپی شەهید (هەوراز ) هەر لەوێ پشوویەکیان وەرگرت و دواتر گەڕانەوە بۆ خاڵی دەستپێکی گەشتەکەیان. 
لە کۆتای گەشتەکەیاندا سەردانی برای ئازیز و ئەندامی کارای کۆمەڵەکەیان کاک {بەرهەم زێوێی}ی یان کرد بەمەستی زیاتر گیانی متمانەی و تەبای ئەندامانی کۆمەڵەکەیان و سوپاس و دەستخۆشی خۆیان ئاراستەی هەموو ئەندامانیان کرد و  زۆر خۆشحاڵ بوون بە سەردانی کردنەکەیان بۆ لای ئەوان.

سوپاس بۆ خوای گەورە بە سەلامەتی کۆتای بە گەشت وبەرنامەی ئەم هەفتەیەی هات.