زایەڵە - ئەسیر غەریری وەزیری بازرگانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووه، لە ئێستادا ئەو دۆخهیان تێپەڕاندووە کە گەنمى عهمباركراو تەنها پێویستی مانگێکی دابین دەکرد، بەڵکو گەنمی عەمبارکراوی ئەمجارە بەشی ساڵێکی تەواو دەکات.
وەزیری بازرگانی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووه، بڕى گەنمی عەمبارکراوی ئەمساڵ بە پێنج ملیۆن تۆن مەزەندە دەکرێت و هێشتا پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم بەردەوامە و هاوكات خۆراکی بەشی چوار مانگی بەشەخۆراکی هاووڵاتیانیش ئامادەکراوە.
وەزیری بازرگانی عێراق ئەوەشی ئاشکرا کرد، لە ئێستادا نرخی فەردەیەک ئارد 12هەزار دینار تێناپەرێت و فەردەیەک ئاردی سفریش به 28 هەزار دینارە.
کامەران کەریم