زایەڵە - وەزیری پلاندانانی عێراق نەخشەی كۆتایی سنووری كارگێڕی قەزاو ناحییەكانی سەر بە پارێزگای هەڵەبجەی پەسەندكردو رایگەیاند، پەسەندكردنی نەخشەكە لەچوارچێوەی تەواوكردنی رێكارەكانی تایبەت بە پارێزگابوونی هەڵەبجە دێت.
وەزارەتی پلانان دانانی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەگوێرەی نەخشەی كۆتایی پەسەندكراو، پارێزگای هەڵەبجە پێكدێت لە سەنتەری شاری هەڵەبجە، كە ژمارە (16)ی دراوەتێ لەچوارچێوەی یەكە كارگێڕییەكانی كۆماری عێراق، پارێزگاكەش لە یەك قەزاو چوار ناحییە پێكدێت، كە بریتین لە ناحییەكانی سیروان، خورماڵ، بیارەو بەمۆ.
کامەران کەریم