زایەڵە - وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستان بە وەكالەت، رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو شاندێكی هەرێمی كوردستان دەچێتە بەغدا.
كەمال محەمەد وەزیری سامانە سروشتییەكان بە وەكالەت، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هەناردەكردنی نەوتی كوردستان لەگەڵ كۆمپانیای سۆمۆ سەرجەم كارەكانی تەواو بووە، ئەوەی ماوەتەوە لە نێوان عێراق و توركیایە.
زیاتر گوتی، پێشبینی دەكرێت ئەو بابەتە لەسەر ئاستێكی باڵا كۆبوونەوەی لەسەر بكرێ، بۆیە چاوەڕوانین كاتێك دیاری بكرێت بۆ دەستپێكردنەوەی.
روونی كردەوە، كۆتایی ئەم هەفتەیە یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو، شاندێكی هەرێمی كودستان دەچێتە بەغدا بۆ چارەسەری كێشە تەكنیكییەكانی نێوان هەردوولا، بەڵام ئێستا چاوەڕوانین بابەتی بودجە بە تەواوی بچێتە بواری جێبەجێكردن، ئەوكاتە شاندەكە دەچێت.
باسی لەوەش كرد، لە نێوان وەزارەتەكان و بەرپرساندا پێوەندییەكی باش هەیە بۆ چارەسەری كێشەكان، بۆیە ئێستا گفتوگۆكان بەردەوامییان هەیە.
کامەران کەریم