زایەڵە - قائیمقامیەتی قەزای رانیە سەرجەم ئەو باخی سەوزانەی بە ئاوی قورس(زێراب)ئاودەدرێن لەناودەبات.

قائیمقامیەتی رانیە بڵاویکردەوە، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی قەزای رانیە بە هاوبەشی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەرین و نوێنەری بەرێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی راپەرین و سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان هەستان بە کێڵانەوەی ئەو کێڵگانەی کە سەوزەکانیان بە ئاوی قورس ئاودەدەن.

باسیلەوەشکرد، ئاودانی کێڵگەکانی سەوزە بە ئاوی قورس پێچەوانەی رێنماییە تەندروستیەکانە و پەیوەندی راستەوخۆی بە تەندروستی هاوڵاتییانەوە هەیە.

بڕیارە پرۆسەی لەناوبردنی ئەو سەوزانە بەردەوام بێت و هەر خاوەن زەوییەک بەردەوام بێت رێکاری توندی یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

کامەران کەریم