زایەڵە - پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی زه‌ڕایه‌نی سه‌ر به‌به‌شی پۆلیسی شاره‌زوور چوار تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه له‌سه‌ر ڕێگای ده‌ربه‌ندیخان - زه‌ڕایه‌ن ئوتۆمبێلیان ڕادهگرتو دوای بێهۆشكردنی شۆفێره‌كه‌ی پاره‌و كه‌لوپه‌لی ناو ئوتۆمبێله‌كه‌یان ده‌دزی.
هئهنجامی بهدواداچوونو چاودێریكردنی به‌ره‌وامیی ڕێگا سه‌ره‌كییه‌كان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه، مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی زه‌ڕایه‌نی سه‌ر به‌به‌شی پۆلیسی شاره‌زوور چوار تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه له‌شێوه‌ی بانددا له‌سه‌ر ڕێگای ده‌ربه‌ندیخان - زه‌ڕایه‌ن خۆیان وه‌ك سه‌رنشین نیشانده‌دا و ئوتۆمبێلیان ڕادهگرتو دوای بێهۆشكردنی شۆفێره‌كه‌ی به‌ماده‌ی بێهۆشكار، پاره‌و كه‌لوپه‌لی ناو ئوتۆمبێله‌كه‌یان ده‌دزی.
له‌كاتی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كاندا ده‌ستگیرا به‌سه‌ر ئه‌و بڕه پاره‌و كه‌لوپه‌لانه‌دا كه تۆمه‌تباران له‌شۆفێری توتۆمبێله‌كه‌یان دزیبوو، هه‌روه‌ها ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر ئه‌و ئوتۆمبێله‌دا كه به‌تۆمه‌تباران بوو.
له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌كاندا تۆمه‌تباران دانیان به‌وه‌دا ناوه كه چه‌ند تاوانێكی دیكه‌ی له‌و شێوه‌یه‌یان ئه‌نجامداوه.
له‌ئێستادا تۆمه‌تباران (ك، س، س له‌دایكبووی 1990 - س، م، س له‌دایكبووی 2003 - ر، ت، أ له‌دایكبووی 2003 - ع، ت، أ له‌دایكبووی 2005) به‌بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 444 له‌یاسای سزادان ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه.
کامەران کەریم