زایەڵە - دەزگای گشتی کاروباری مین ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی ١٢-٧-٢٠٢٣ لە مەڕاسیمێکدا بە ئامادەبوونی جەبار مستەفا سەرۆکی دەزگای گشتی کاروباری مین و موحسین شێخ عەبدولکەریم بەڕێوەبەری گشتی کاروباری مین سلێمانی و حەمید بارام بەڕێوەبەری ناحیەی بیارە و لیژنەی ڕادەستکردنەوەی کێڵگە مینەکان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی مین سلێمانی و کەناڵەکانی ڕاگەیاندن دوو کێڵگە مین دوای پاککردنەوەیان لە لایەن تیمەکانی پاکسازی مینی سلێمانی ڕادەستی خاوەنەکەی کرایەوە .
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی سەرۆکی دەزگای گشتی کاروباری مین ڕایگەیاند،پاککردنەوەی ئەو ناوچە پیسبووانەی نزیک شوێنی نیشتەجێ بوونن کاری لە پێشینەیی دەزگای مینە بۆ پاککردنەوەیان لە مەترسیەکانی مین و تەقەمەنی .
لە ئێستادا دەتوانرێت سوودی لێ وەربگرێت بۆ هەر پرۆژەیەک،چونکە شوێنەکە بە تەواوەتی سەلامەتە بۆ بە کارهێنان هەروەها مەترسی لەسەر نەماوە.
لەو دوو کێڵگە مینە زیاتر لە ( ١٧٨) مین و تەقەمەنی تیایدا دۆزراوەتەوە و ڕووبەری ئەو دوو کێڵگەیەش بریتی بووە لە نزیکەی ( ٢٣،٠٠٠) م٢ بەپێی پلانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی سلێمانی و لە دوای ڕێکارە یاساییەکان و پرۆسەی پاککردنەوە و دڵنییایی لە پاکی زەوییەکە لە مەڕاسیمێکدا بە ئامادەبوونی سەرۆکی دەزگا و بەرپرسانی تری ناوچەکە ڕادەستی خاوەنەکەی کرایەوە.
جێگەی ئاماژەیە زیاتر لە (٢٠,٠٠٠) بیست هەزارهاوڵاتی سودمەندی پاککردنەوەی کێڵگە مینەکانن هەروەها لەڕووی گەشتیارییەوە دڵنیایی دەدرێت بە دانیشتوانی ناوچەکە کە ئەو شوێنە لە ئێستادا سەلامەتەو هیچ مەترسییەکی نییە بۆ سەر گەشتیاران.
ئەم دوو کێڵگەمینە لە لایەن ڕێکخراوی (ITF)ی سلۆڤینی پاڵپشتی دارایی کراوە بە دابینکردنی هۆیەکانی گواستنەوە.
کامەران کەریم