زایەڵە - کەریم عەلی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەزایەڵەی ڕاگەیاند،بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ کەمی دەرمان و خزمەتگوزارییە تەندروستیەکان لە نەخۆشخانە و مەڵبەندە تەندوستییەکانی سنووری گەرمیان و ڕێکارەکانی ڕێگری لەبڵاو بوونەوەی نەخۆشی تای خوێنەبەر بوون لەسنوورەکە سەردانی بەڕێز دکتۆر سیروان بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی گەرمیانمان کردو لە کۆبوونەوەکەدا باسمان لەو بابەتانەکرد .
وتیشی، سەبارەت بە هۆکاری کەمی دەرمان و خزمەتگوزارییە تەندروستیەکان ، ئاماژەیان دابەوەی خەرجنەکردنی پارە بۆ کۆمپانیاکان وایکردووە ئەو گرفتە دروستت ببێت ، ئێمەش لای خۆمانەوە بەڵێنمان پێدان کە هەوڵی تەواو بدەین بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتە .
ئەوەشی خستەڕوو، هەروەها سەبارەت بە ڕێگرییەکان لە بڵاو بوونەوەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون ، بە پێویستمان زانی سەربڕخانەکانی سنوورەکە چاودێری تەواو بکرێن و ئیجرائاتی پێویستیان لەگەڵدا بکرێت . ئێمەش لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بەدواداچوون دەکەین .
کامەران کەریم