زایەڵە - ئەمڕۆ یەكشەممە بانكی ناوەندی عێراق بڕێكی زیاتر لە ڕۆژانی ڕابردوو دۆلاری بەشێوەی كاش خستەبازاڕوەو تاڕادەیەك كاریگەرییەكی كەمی لەسەر دابەزینی بەهاكەی دەبێت.
ئەمڕۆ بانكی ناوەندی عێراق بڕی 197,757,136 سه‌د و نه‌وه‌د و حه‌وت ملیۆن و حه‌وت سه‌د و په‌نجا و حه‌وت هه‌زار و سه‌د و سیی و شه‌ش دۆلار فرۆشی هەبووە و لەو بڕەش نۆزده ملیۆن و نۆسه‌د و شه‌ست هه‌زار دۆلار. بەشێوەی كاش بووە.
سەرباری ئەوەی لە یاسای بودجە بەهای ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٣٠ هەزار دینار دیاریكراوە، بەڵام تاوەكو ئێستا نرخەكەی لە بازاڕدا ناجێگیرە و جیاوازی بەهای دۆلار لە بازاڕەكانی دراو لەگەڵ نرخی فەرمی دۆلار نزیكەی ٢٠ هەزار دینارە.
کامەران کەریم