زایەڵە - سامان شێخ لەتیف بەڕێوەبەری  ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی گشتی  سلێمانی  بەزایەڵەی ڕاگەیاند:  بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی شەش  مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی 1/1 بۆ 2023/6/30 لەنەخۆشخانەی شار 164٫204 نەخۆش سەردانیان كردووە، لەو ژمارەیە 124,792 نەخۆشیان سەردانی بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەكەیان كردووە و 6,623 كەس سەردانی بەشی گورچیلەی دەستكردیان كردووە و سەرجەمیان چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

 

وتیشی: لەماوەی شەش  مانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی شار  35٫293 نەخۆش داخڵ كراون، لەو ژمارەیە 11,686 نەخۆش لەبەشی فریاكەوتن و6,468 لەبەشی گورچیلەی دەستكرد و 5,967 نەخۆش لەبەشی نەشتەرگەری و 5,525 نەخۆش لەبەشی هەناوی و 1,785 نەخۆش لەبەشی هەناوی مێشك و دەمار داخڵ بوون.

ڕونیشیکردەوە: هەر لەو ماوەیەدا لەنەخۆشخانەی شار  8,091نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە كە 854 یان نەشتەرگەری قەستەرە و 441 نەشتەرگەری شەبەكە و باڵۆن و 511نەشتەرگەری بۆ مناڵان ئەنجام دراوە.

 

ئەوەشی خستەڕوو:  وەلەشەش مانگی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی شار 610٫639 شیكاری تاقیگەیی و 22,389 هێڵكاری دڵ كراوە، هەروەها 60,415 تیشك و 22,410 سۆنەر و  ئیكۆ و  12,084چارەسەری سروشتی كراوە.

کامەران کەریم