زایەڵە - سەڕەڕای پشووی فەرمی لیژنەکەمان بەردەوامە لەگەڕان وپشکنین.
قایمقامیەتی هەڵەبجە ڕایگەیاند: ئەمڕۆ پاش گەڕان وپشکنین بۆ بەشێکی زۆری شوێنکارەکانی ناوبازاڕی هەڵەبجە.لەئەنجامدا بڕیاردرا بەداخستنی مریشکی برژاوی هێمن لەبەر ڕەچاو نەکردنی مەرجە تەندروستیەکان وەک بەکار هێنانەوەی مریشکی برژاوی دووبارە و هەڵگرتن و خۆشەکردنی مریشک لە شوێنی ناتەندروستدا داخرا.
ڕونیشکراوەتەوە: وە 23 مریشک تەلەفکرا کە شیاوی خواردن نەبوون .هەمیشە پارێزەری تەندروستیتان دەبین.
کامەران کەریم