زایەڵە - عەبدولڕەحمان عەلی ڕەزا نوسەر بەزایەڵەی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ ١٩-٧ یادی ٤٣هەمین ساڵوەگەڕی ڕاپەڕینەجەماوەرییەکەی تەمموزی ساڵی ١٩٨٠ی پێنجوێنە ، ڕاپەڕینێک کەلەدوای نسکۆوە بەیەکەمین ڕاپەڕینی جەماوەری ئەژماردەکرێت.
ڕاپەڕینێک کەلەوزەمەنەدا بەشێوەیەک جۆش وخرۆشی خستەنێو خەڵکی شاروشارۆچکەکانی کوردستان ،کەداوایان لێدەکرا ئەوانیش هاوشێوەی جەماوەری ڕاپەڕیوی پێنجوێن بەگژستەم وزۆرداری ڕژێمی بەعسدا بچنەوەوپشتیوانی وپشتگیری ئەو ڕاپەڕینەبکەن .
وتیشی: بۆیەلەیادی ئەوڕاپەڕینەمەزنەدا پێنجوێن وجەماوەرەکەی تینوی پڕۆژەوخزمەتگوزارین ، پێنجوێن ودانیشتوانەکەی پێویستی بەتەواوکردنی پڕۆژەتەواونەکراووڕاگیراوەکانیەتی کەنزیکەی ١٠ساڵە وەستێنراون ، پێویستی بەپڕۆژەی وەبەرهێنانەلەبوارەکانی کشتوکاڵ ، گەشتیاری ، پیشەسازی و.هتد کەناوچەکەزۆر لەباروشیاون بۆی .پێویستی بەڕەخساندن ودروستکردنی هەلی کارە بۆگەنجان ودەرچوانی زانکۆوپەیمانگاکان .چیتر ئەوشارەوخەڵکەکەی پێویستی بەشانامەوپیاهەڵدان وبەڵێنی درۆینەوبریقەدارنیە،چونکەگەر بەوبەڵێن وبڕیارانەی سێ دەیەی ڕابردووی دەسەڵاتی خۆماڵی بوایە کەبەو شارەودانیشتوانەکەی دراوە ئەوا ئێستا پێنجوێن دەبوەشای شاران وهیچ شارێک شانی نەدەدا لەشانی .
ئەوەشی خستەڕوو: بەڵام هەزارحەیف وئەسەف بۆلەقاڵبدان وپشتگوێخستن وپەراوێزخستنی شارێک کە لەماوەی ٩ساڵدا تەنها لەدەروازەیەکی وەک باشماخەوە بڕی دووهەزارودووسەدونۆزدەملیاردوسێ سەدوحەوت ملیۆن دیناری خستۆتەخەزێنەی حکومەتی هەرێمەوە ، کەچی لەبەرامبەردا ئەم حکومەتە نەیتوانیوە پڕۆژەتەواونەکراوەکانی کەپێویستی بە ١٠ بۆ ١٥ ملیارد دینارە بخاتەوەگەڕ . بۆیە هەقی خۆیەتی لەیادی ساڵڕۆژی ڕاپەڕینەجەماوەرییەکەیدا پێنجوێن پڕۆژەباران بکرێت،وچیدیکە بەپەراوێزخراوی نەمێنێتەوە .
کامەران کەریم