زایەڵە - خالید شوانی وەزیری دادی عێراق لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند: لەگەڵ دەركردنی رێنماییەكاندا یاسای بودجە دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە كە چاوەڕواندەكرێت سەرەتای هەفتەی داهاتوو رێنماییەكان دەربكرێن.
هەروەها وتیشی: بەپێی بەدواداچوونەكانمان محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق فەرمانی كردووە هەموو كارئاسانییەك بكرێت كە مووچە و بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان بنێردرێت و كارئاسانی لە ناردنی بەشە بودجەی هەرێم بكرێت .
ئەوەشی خستەڕوو:لەسەر ئاستی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقیش بەردەوام لەسەر هێڵین و بەرپرسانی حكومەتی عێراقمان ئاگاداركردووەتەوە كە ئێستا نەوتی هەرێم هەناردە ناكرێـت و فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان مووچەیان وەرنەگرتووە و لە دۆخێكی خراپدان.
کامەران کەریم