زایەڵە - قایمقامیەتی دەربەندیخان ڕایگەیاند: لەدوای ئەوەی ساڵی ڕابردوو قائیمقامی قەزای دەربەندیخان سەردانی بەڕێز وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی کرد و داوای لێکرد کە پەنجەماسی دابین بکەن بۆ دەریاچەی دەربەندیخان و بەڕێزیان بەڵێنیدا لە ساڵی ئایندە پەنجەماسی دابین بکەن بۆ دەریاچەکە ئەمڕۆ لە پەیوەندیەکی تەلەفونی بەڕێز وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە قائیمقامی قەزای دەربەندیخانی ڕاگەیاند کە هەفتەی داهاتوو پەنجەماسی دەگاتە دەریاچەی دەربەندیخان و بەمەش ڕۆڵی گرنگی دەبێت لە زیادبوونی سامانی ماسی لە دەریاچەی دەربەندیخان.

کامەران کەریم