زایەڵە - فریاد نجم الدین بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان لەدیوانی پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند: پڕۆژەی دروستکردنی (کۆگا)ی تایبەت بە بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکانی پارێزگای هەڵەبجە DMCR, لەڕێگای ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان jcc، بەبودجەی نزیکەی (٣٠٠،٠٠٠،٠٠٠) سێ سەد ملیۆن دینار و لەلایەن ئاژانسی فیدڕاڵی بۆ هاوکاری تەکنیکی ئەڵمانی (THW) دابینکراوە و لەلایەن کۆمپانیایەکی ناوخۆییەوە جێبەجێ دەکرێت.

کامەران کەریم