زایەڵە - حکومەتی هەرێمی کوردستان، نوسراوێکی ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی عێراق کردوە و داوای 912 ملیار دینار قەرەبوو ی كردووه‌.

ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم نوسراوێکی ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی کردوە و ئاماژەی بە قەرەبوکردنەوەی موچەی فەرمانبەران کردوە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه‌، بەهۆی وەستانی نەوتی هەرێمی کوردستانەوە دوچاری ئاستەنگی بونەتەوە بۆ دابینکردنی موچەی فەرمانبەران و داوای 912 ملیار دینار دەکەن وەکو قەرەبووی موچەی فەرمانبەران بۆ مانگی ئایار.

هەفتەی ڕابردوو شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدای کرد، له‌گه‌ڵ شاندی حكومه‌تی عێراق گفتوگۆکرا لەبارەی شێوازی جێبەجێکردنی برگەکانی تایبەت بە پابەندبوونی هەرێم و دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێملە بودجەی گشتی ئیتیحادی دا.