زایەڵە - پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند: باڵندەکان موڵکی سروشتن و شایەنی ژیانێکی ئازاد و سەربەستن ، بەڵام بەداخەوە لەلایەن هەندێک لەهاوڵاتیانەوە بەشێوەیەکی نایاسایی هەوڵی بەدەست هێنانیان دەدرێت ، هەر بۆیە بە ئامانجی پارێزگاریکردن لە ئاژەڵ و باڵندە کێوییەکان و لــە ئەنجامی دەرچونی مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی بەرزنجە بۆ سنورى ناحیەی بەرزنجە توانییان ( ٢ ) هاووڵاتی دەستگیر بکەن وە هاوکات توانرا دەست بگرن ( ٢ ) باڵندە و ( ٢ ) قەفەز و (١) سپیکەر و (١) داو دا .
ڕونیشکراوەتەوە: هەروەها لەسەر بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی سەیدسادق باڵندەکان ئازادکران و قەفەزەکان تەلەفکران . پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوەو ڕادەستی بەڕێز دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی.
کامەران کەریم