زایەڵە ـــ پاش داڕشتن و ئامادەکاری بۆ بەرنامەیەکی تایبەت بۆ سەرکەفتن بەسەر لووتکەی شاخی دەماونددا و لە وڵاتی ئێران کە وەکوو بەرزترین لووتکە دێتە ئەژمار لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەرزییەکەی دەگاتە 5610 مەتر لە ئاستی دەریاوە.
بەرنامەکەی 21 و 2023/7/22 لە ڕێڕەوی باکووری شاخی دەماوەند بوو کە ڕێڕەوی قورسترینی هەموو ڕێگەکانی ئەو کێوەیە.
ڕۆژی چوارشەمە لە سلێمانییەوە بەڕێ کەوتن و شەو گەیشتنە ئاوایی نادندڵ، تا بلێی جوان و سەرنجڕاکێشە.
دوای بەخێرهاتن لە لایەن بەڕێز سەعیدی سالحی کە بەرپرسی بەشی باکووری و باکووری ڕۆژهەڵاتی کێوی دەماوەند لە فیدراسیۆنی شاخەوانی ئێرانە.
شەو لە ماڵی شاخەوانانی ناندڵ مانەوە و ڕۆژی پێنج شەممە بەرنامەی سەرکەفتنیان دەستی پێکرد شەو لە گیانپەنای 5000 خێوەتیان هەڵدا و پاش بەڕێکردنی شەوێکی باراناوی و هەروەها بایەکی بەهێز، ڕۆژی دوایی واتا ڕۆژی هەینی سەرکەفتن بەسەر لووتکەکەدا.
پاش تۆمارکردنی چەند وێنە بۆ یادگاری گەڕانەوە بۆ ئاوایی ناندڵ و کۆتایی بە بەرنامەکەیان هێنا.
ئامادەکردن:کەژاڵ حەمیدی