زایەڵە - "ئومێد خۆشناو" پارێزگاری هەولێر دووپاتیکردەوە کە زیاتر لە نیو ملیۆن زیارەتکاری ئێرانی لە ڕێگای هەرێمەوە سەردانی مەزارگە پیرۆزەکانی عێراق دەکەن.
"ئومێدخۆشناو" لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا کە لە هەولێر لەگەڵ پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوای ئێران بەڕێوەچوو، ڕایگەیاند:- هەردوو لایەن ڕێککەوتوون لەسەر ئامادەکاری و پێشوازیکردن لە سەردانکەرانی ئێرانی لە دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەرانەوە. 
ڕاشیگەیاند : پێشبینی دەکرێت ژمارەی ئەو سەردانکەرانەی دێنە ناو عێراق بگاتە نیو ملیۆن سەردانیکەری ئێرانی بۆ سەردانی مەزارگە پیرۆزەکان لە عێراق و بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمەکان.
پارێزگاری هەولێر وتیشی: حکوومەتی هەرێم هەموو ئاسانکاری و ڕێکارێکی پێویست بۆ سەردانکەرانی ئێرانی دابین دەکات.