زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، بە هۆکارێکى نادیار لە گوندەکانى بەڵخە، بەڵخەى سەرو، بەلەکجار و گۆمەتە لە سنورى قەرەداغ ئاگرێک کەوتەوە و لە ئەنجامدا 1530 دۆنم پوش و پاوان و داری سروشتی سوتان.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لە لاپەڕەی فەرمیی خۆی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو تێیدا هاتووە: "بە هۆکارێکى نادیار ئاگرێكى فراوان لە گوندەکانى بەڵخە، بەڵخەى سەرو، بەلەکجار و گۆمەتە لە سنورى شارۆچکەى قەرەداغ-ى سەر بە پارێزگاى سلێمانى کەوتەوە.
هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: تیمەکانی بەرگریی شارستانی توانیویانە کۆنترۆڵی ئاگرەکە بکەن، بەڵام بەهۆی ئاگرەکەوە 1530 دۆنم لە پوش و پاوان و دار لە ناوچەکەدا سوتاوە و زیانێکى زۆریش بە سروشتى ناوچەکە گەیشتووە.
کامەران کەریم