زایەڵە - قایمقایەتی چەمەماڵ ڕایگەیاند: دوای ئەوەی ١٥٠ پارچە زەوی لە قەزای چەمچەماڵ بەسەر زیندانیانی سیاسیدا دابەشکرا ،بە سەرپەرشتی ( ڕەمک ڕەمەزان) قائیمقامی چەمچەماڵ و بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری ناحیەی شۆڕش و نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی گشی شارەوانیەکان و سەرۆکی شارەوانیەکانی چەمچەماڵ و شۆڕش و سەرۆک و ئەندامانی کۆمکاری زیندانیەسیاسیەکان ، ٣٠ پارچە زەوی بەسەر ٣٠زیندانی سیاسی سنوری ناحیەی شۆڕشدا دابەشکرا.
ڕونیشکراوەتەوە: ئەو کەسانەی کە سودمەندبوون پێشتر فەرمانی وەرگرتنی زەوییان هەبووە، بۆیە لەلایەن سەرۆکایەتی شارەوانی شۆڕشەوە زەوییان بۆ دابینکرا.
لە وتەیەکدا قائیمقامی چەمچەماڵ سوپاسی نوسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەت و هەموو ئەو کەس و لایەنانەی کرد کەهاوکاربوون بۆ دابینکردنی زەوی و کارئاسانی بۆ زیندانیانی سیاسی ، ئاماژەی بەوەشکرد کە لە داهاتویەکی نزیکدا زیندانیانی سیاسی ناحیەی تەکیە و ناحیەی سەنگاویش زەوییان بۆ دابین دەکرێت.
کامەران کەریم