زایەڵە - وەزارەتی شارەوانی ئاشکرایکرد: لە چوارچێوەی پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی فەرمانگەكانی شارەوانی لە سنووری پارێزگەی دهۆك بە گوژمەی ملیارێك و 161 ملیۆن دینار پرۆژەی نۆژەنكردنەوە و قیرتاوكردنی كۆڵانەكانی شیلادزێ و سیریێ جێبەجێ كرا.
گوژمەی ئەو پرۆژەیە لەسەر بودجەی حكوومەتی هەرێمی كوردستانە و بە چاودێری و سەرپەرشتیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی دهۆك و شارەوانیی شیلادزێ جێبەجێ كرا كە پرۆژەكە بریتییە لە نۆژەنكردنەوە و قیرتاوكردنی كۆڵانەكانی شیلادزێ و سیریێ لە سنووری پارێزگەی دهۆك.
جگە لەو پرۆژەیە، ئێستا ژمارەیەك پرۆژەی تری خزمەتگوزاریی هەمەجۆر لە سنووری فەرمانگە شارەوانییەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی دهۆك لە قۆناغی جێبەجێكردندان.
کامەران کەریم