زایەڵە - ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نیت، سه‌ره‌ڕای سستی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران، به‌ڵام هیچ ئاماژه‌یه‌ك بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان نییه.
بە گوێرەی هەواڵێکی کوردستان ٢٤، موعین كازمی، له لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرایكردووه، رێژه‌ی ده‌نگده‌ران له هه‌ڵبژاردنه‌كان زیاتر له 25 ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاندووه و زۆربه‌ی هێزه سیاسییه‌كانیش ئاماده‌یی ته‌واویان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌نجامداوه، ته‌نیا هه‌ندێك لایه‌ن نه‌بێت داوای دواخستنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ن.
كازمی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كار بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌كاتی خۆیدا ده‌كات و لێكتێگه‌یشتنێكی باش له‌نێوانیاندا هه‌یه و پێده‌چێت، ره‌نگه به سێ لیست به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكاندا بكه‌ن.
ده‌شڵێت، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان كاریگه‌ری به‌رچاوی له‌سه‌ر ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی داهاتووش ده‌بێت، چونكه بودجه‌ی گه‌وره بۆ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان ته‌رخانكراوه بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تی پارێزگاكانیان بكه‌ن.
رۆژی 18ـی کانوونی یەکەمی 2023، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکای عێراق (بێجگە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان) بە بەشداریی زیاتر لە 23 ملیۆن دەنگدەر بەڕێوەدەچێت. کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاندبوو، لە مانگی ته‌ممووز ده‌ست به تۆماركردنی هاوپه‌یمانێتی، حزب و كاندیده‌كان ده‌كه‌ن و پڕۆسه‌ی خۆتۆماركردنه‌كه تاوه‌كو كۆتایی مانگی ته‌ممووز به‌رده‌وام ده‌بێت.