زایەڵە - لە جوتسایدی شەهید سەرکەوت نزیک یاریگای حەمەی کەریم بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل دوو کەس برینداربوو.
هاتوچۆی گەرمیان ئاشکرایکرد: دوو ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا پیکاب و هۆندا سەنتافی لە جوتسایدی شەهید سەرکەوت نزیک یاریگای "حمەی کەریم"پێکیاندادا بەهۆیەوە لێخوڕی هۆنداکەو سەرنشینێکی تۆیۆتاکە بریندار بوون.
ڕونیشیکردەوە: ئۆۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا بەئاراستەی کتێبخانەی گشتی ڕۆیشتوە، ئۆتۆمبێلی جۆری هۆندا لە جوتسایدی کاکەی فەلاحەوە ویستویەتی بەئاراستەی نەخۆشخانەی شێرەی نەقیب بچێت بەڵام کۆنترۆڵی لە دەستداوە و لە نێوانی شەقامەکەوە (جزە وسطی) تێپەڕیوە و لەئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتاکەی داوە، بەهۆیەوە لێخوڕی هۆنداکەو سەرنشینێکی پیکابەکە برینداربوون، لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە بەردەوامە.
کامەران کەریم