زایەڵە - بەمەبەستى کەمکردنەوەى گرفتى دابینکردنى ئاوى خواردنەوە، بەڕێوەبەرایەتیى ئاوى ڕاپەڕین، بە هاوکاریى کارەباى سنورەکە، دەستى کردووە بە ڕاکێشانى کارەباى بەردەوام بۆ بیرە ئاوەکانى سنورەکە.
عەبدولکەریم مەحمود) لێپرسراوى ڕاگەیاندنى ئاوى ڕاپەڕین ڕاگەیاند: پێدانى ئاو بە هاووڵاتییان به بهردهوامى گرفتى بۆ دروست دهبێت بههۆى ئهوهى زۆرجار کارەباى بیرەئاوەکان لەسەر کارەباى هاووڵاتییانە و لە کاتى کوژانەوەى کارەباکە گرفت دروست دەبێت، یان مۆلیدەى کارەباى بیرەکان تێکدەچێت،بۆ چارەسەرکردنى ئەم گرفتەش، بە هەماهەنگى کارەباى ڕاپەڕین، دەستمان کردووە بە ڕاکێشان و گەیاندنى کارەباى نیشتمانیى بەردەوام بۆ ژمارەیەک بیرى ئاو، بەرنامە و پلانیشمان داناوە بە چەند قۆناغێک هەمان کار بۆ بیرە ئاوەکانى دیکەش جێبەجێ بکەین.
کامەران کەریم