زایەڵە ـــ ڕاهێنەری بارسێلۆنا پاش ئەو سەرکەفتنە گەورە لە کێبەرکێیەکانی ئێل کلاسیکودا کاردانەوەی سەرنجڕاکێشی پیشان داوە.
 
بەرەبەیانی ئەمڕۆ(یەکشەممە) لە دیدارێکی دۆستانەدا تیپی تۆپی پێ بارسێلۆنا لە تێگزاسی ئەمریکا لەگەڵ تیپی ڕێئالی مەدرید پێشبڕکێیان داوە و یارییەکە 3 بەر 0 و بەسوودی بارسێلۆنا کۆتایی پێهات.
 
ژاڤی پاش ئەو سەرکەفتنە گەورە لە ئێل کلاسیودا دەڵێت: ئێمە ئەمڕۆ بووین بە باشترین تیپی دونیا، بەڵام دوێنێ پاش دۆڕاندن بەرانبەر بە ئارسێنال تووشی قەیرانێکی زۆر توند بووین. ئەمە بیر و ڕای ئێمەیە بۆ هاندەرەکانمان.
 
ناوبراو وتیشی: دەبێ درێژە بە کار و چالاکی خۆمان بدەین ئاکامی ئێل کلاسیکو باوڕپێنەکراوە بەڵام ئێمە دەبێ هەر بەم شێوازە بڕۆینە پێشەوە.
ئێمە لەم نێوانەدا یاریزانێکی تایبەت هەڵنابژێرین و هەر یاریزانێک ئامادەتر بێت ئەوا ئەو لە تێکەڵی تیپەکەدا جێگیر دەبێ. 
 
ڕاهێنەری بارسێلونا لە درێژەدا وتی: ڕۆمێئۆ فەرماندەیە، ئەو گواستنەوەیەکی زۆر باش بوو و ئێمە خوشحاڵین بە هۆی  ئامادەبوونی لە بارسێلۆناوە.
لەبارەی داهاتووی عوسمان دەمبلێ دەبێ بزانم چی ڕوو ئەدات چۆنکە لە بازاڕی گواستنەوەکاندا هیچ شتێک دەرنەکەوتووە، بەڵام ئێستاکە دەمبلێ لێرەیە و لەگەڵ ئێمە خوشحاڵە.
 
ئامادەکردن:کەژاڵ حەمیدی