زایەڵە - پۆلیسی دارستان ژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند:مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستانی سەنگاو دەرچوون بۆ سنوری گوندی ( گرپچنە )ی سەر بە ناحیەی سەنگاو ، لە ئەنجامدا ( ٣ ) سەرپێچیکاریان دەستگیر کرد کە هەستابوون بە بڕینەوەی داری سروشتی بە مەبەستی دەرهێنانی هەنگوین ، هەروەها دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێك و ( ١ ) موشاری دار بڕینەوەو ( ١ ) سندوقی هەنگ بەخێوکردن .
رونیشکراوەتەوە:پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوەو ڕادەستی بەڕێز دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی.
کامەران کەریم