زایەڵە - لە ناوەندە تەندروستییەکانی سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان، کۆمپانیای پاککردنەوە دەستبەکاربوو.
تەندروستی گشتی گەرمیان ڕایگەیاند:دوابەدوای ئەنجامدانی گرێبەستی یاسایی، ئەمڕۆ بە فەرمی کۆمپانیای پاککردنەوە، لە نەخۆشخانە و مەڵبەندە تەندروستییەکان دەستبەکار بوون.
لە چوار مانگی رابردوودا بەهۆی تەواوبوونی گرێبەستی کۆمپانیای پاککردنەوەوە و کێشەی نەبوونی پارەی نەختینە لە بانک و هەروەها وازهێنان و هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکانیان، ناوەندە تەندروستییەکانی گەرمیان بێ کارگوزار و ژینگەپارێز بوون، ئەمەش کێشەیەکی زۆری بۆ ئەو ناوەندانە درووستکرد.
کامەران کەریم