زایەڵە - بەمەبەستی پیرۆزبایکردن لە دەست بەکاربوونی بەڕێز خاتوو (كانیاو ڕەفعەت) وەكو ڕاگری نوێی پەیمانگای تەكنیكی هەڵەبجە، ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە بە یاوەری جێگرانی پارێزگار سەردانی پەیمانگای ناوبراوی کرد و پیرۆزبایی دەست بەکاربوونی لێکرد و ڕۆڵ و ماندووبوونی ڕاگری پێشوو و مامۆستایان و فەرمانبەرانی بەرزنر خاند و هیوای سەرکەوتنی بۆخواستن.

کامەران کەریم