زایەڵە - جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراقی راگەیاندووە:  لە کۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجومەنی کۆمسیاران بڕیاردرا سەرجەم کارمەندانی سندوقەکانی دەنگدان پاداشتی ماددی بکرێن ئەو کارمەندانەی فەرمانبەری حکومەتن بە بڕی 150 هەزار دینار پاداشت دەکرێن، ئەوانەشی خوێندکار و دەرچووی زانکۆ و پەیمانگاکانن بە بڕی 250 هەزار دینار پاداشت دەکرێن .
 
هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بڕیارە رۆژی 18ی کانوونی یەکەمی 2023 بەڕێوەبچێت، کۆمیسۆنیش وادەی تۆمارکردنی حزب و هاوپەیمانێتییەکانی تاکو رۆژی یەکشەممەی داهاتوو درێژکردەوە.
 
کامەران کەریم