زایەڵە - ئەو كەسانەی تەقەیان لە ماڵی هونەرمەندی میللی محەمەد بامەندی كرد و بەهۆیەوە جەڵتە لێیدا و گیانی لەدەستدا، دەستگیر كران.
لەمبارەیەوە ئاسایشی هەولێر بڵاویكردووەتەوە: ئەو تۆمەتبارانەی كە لەسەر كێشەیەكی كۆمەڵایەتی تەقەیان لەماڵی هونەرمەندی میللی شاری هەولێر ناسراو بە "محمد بامەند" كرد و بووە هۆكاری گیان لەدەستدانی دەستگیر كران.
ئاماژە بەوەشكراوە:  كە ئەوەش دوای وەرگرتنی رەزامەندی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، كە كەسی تەقەكەر و دوو برای دەستگیر كراون و روبەڕووی یاسا كرانەوە.
جێی باسە شەوی رابردوو دوای ئەوەی چەند كەسێك تەقە لە ماڵی محەمەد بامەندی دەكەن، بەهۆی دروستبوونی ترسەوە جەڵتە لێی دەدات و گیان لەدەست دەدات.
کامەران کەریم