زایەڵە - لە سەردانێکیدا بۆ مەرزی شۆشمێ، محەمەد مەحمودیان سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی لە نزیکەوە ئاگاداری پرس و پێداویستییەکانی ئەم دەروازە سنوورییە نوێیە بوویەوە.
مەحمودیان لە دوو دیداری جیادا لەگەڵ بەرپرسانی سنووری ئێران و عێراق، داوای کرد پەیوەندیی بەردەوام و نزیکتر هەبێت لە نێوان هەردوولا بۆ ئاسانکاری لە پڕۆسە کارگێڕیەکان و خێراکردنی هاتوچۆی گەشتیاران لەم خاڵە سنوورییەدا.
کامەران کەریم