زایەڵە - ئەمساڵیش بەرزنجە ،ژمارەیەکی زۆری خەڵکی کۆکردەوە لەساڵیادی مەراسیمی عاشورا.
لەسەرمەزاری سەیدعیساوسەید موسا ،ڕۆژی بەرزنجە ،مەڕاسیمی عاشورا،ڕۆژی شەهیدبوونی پێشەوای ئازادی خوازان ئیمام حسێن،بەسەرپەرشتی پرۆفسۆری یاریدەدەر دکتۆر سید احمد بەرزنجی،سەرپەرشتیاری سەنتەری روناکبیری وکۆمەڵایەتی خانەی سەیدەکانی بەرزنجە، بەئامادەبوونی جەماوەرێکی زۆری هەموو شاروشارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان وعێراق بەڕێوەچوو.
لەمەڕاسیمەکەدا،دکتۆرسەید ٲحمدبەرزنجی کورتەیەک لەمێژووی بەرزنجە و ڕەچەڵەکی ئەم بنەماڵەیەو چۆنیەتی پەیوەست بوون وگەڕانەوەیان بۆ ئیمام حسێن سڵاوی خوای لەسەربێت بۆ ئامادەبووان باسکرد.
لەبەشێکی تری ووتەکەیدا ،پرۆفسۆری یاریدەدەر دکتۆر سید احمد بەرزنجی ،باسی لەڕۆڵی ئەم بنەماڵەیە کرد،لەپاڵپشتی مەزڵومان وبەرهەڵستی زاڵمان و داگیرکەران وقوربانی وخۆڕاگرییان و پاشان ،وانە وەرگرتن لەبنەماکانی شۆڕشەکەی ئیمام حسێن علیه السلام .
دواتر ڕووداوی (طف) ڕەوایی شۆڕشەکەی ئیمام حسێن وڕسواکردنی دوژمنەکانی ئالوبەیت تەوەرێکی تری باسەکە بوو.
ساڵانە بەرزنجە لە ڕێگەی ئەم مەڕاسیمەو بەسەرپەرشتی پرۆفسۆری یاریدەدەر دکتۆر سید احمد بەرزنجی دەبێتە ناوەندی کۆکەرەوەی ژمارەیەکی زۆر کەسایەتی.
کامەران کەریم