زایەڵە - د،ئازاد موستەفا بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە بەزایەڵەی ڕاگەیاند: لەچوار چێوەی هەنگاوەکان بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندرووستی هەڵەبجە بۆ گەشەدان بەسێکتەری تەندرووستی و بۆ یە کەم جار لە مێژووی هەڵەبجە دا هەنگاوێکی زێڕین بە ئاڕاستەی خزمەتکردنی هاووڵاتیان دەنێت نەشتەرگەریەکانی مێشک ئەنجام دەدات.
وتیشی: لەم چوارچێوەیەدا بەڕێوبەرایەتیمان لەڕێگەی هەوڵەکانی بەڕێوبەری گشتیەوە و دوای دابینکردنی پزیشکی مێشک و دەمار ، ئامێرێکی پزیشکی پێشکە وتووی بەپێداویستیەکانیەوە تایبە ت بۆ بە شی نە شتەرگەری مێشک و دەمار لە نەخۆشخانەی چارەسەری بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی دابینکرد کە دەتوانێت بۆ ئەم نەشتەرگەریانە بەکاربهێنرێت ،مێشک و کاسە ی سەر و دەماری سە رنەشتەرگەری بڕبڕەی پشت فقرات، لە نەشتەرگەری مێشک و دەمارەکان
بەڕێوبەرایەتیمان دڵنێایی دەدات لە هەنگاوەکانی خزمەت و هەر ئەمڕۆش ئامێرەکە خرایە کار و خزمەتی هاووڵاتیان.
کامەران کەریم