زایەڵە - ئاسایشی گشتی سلێمانی ڕایگەیاند: بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین دەستیگرت بەسەر بڕی ٤١,٥٠٠,٠٠٠ چل و یەک ملیۆن و پێنج سەد هەزار دیناری عێراقی ساختە و گومانلێکراوێکیان دەستگیرکرد.
هێزەکانی دەزگای ئاسایش دوای چاودێریکردن و بەدەستهێنانی زانیاری، لەڕۆژی ٢٠٢٣/٧/٢٧ بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، لەسنوری ئیدارەی ڕاپەڕین گۆمانلێکراوێکیان بە ناوی ( ع، ح، ج )دەستگیرکرد و دەستیانگرت بەسەر بڕی ٤١,٥٠٠,٠٠٠ دیناری عێراقی لە جۆری بیست و پێنج هەزار دیناری ساختە کە لەدەرەوەی عێراق دروستکراوە و بەنیازی ساغکردنەوەی بووە لە هەرێمی کوردستان و ناوڕاست و باشوری عێراق.
لەئێستادا بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە، تۆمەتبار بە ماددەی (٢٨١)لە یاسای سزادان ڕاگیراوە.
دەزگای ئاسایشی هەرێم دڵنیایی دەداتە هاوڵاتیان و بازرگانان و کاسبکاران، بەردەوام پارێزەری سەر و ماڵی هەمووان دەبێت و بەیاسا ڕێگری لەهەموو کارێکی نایاسایی و ساختەکاری دەکات.
کامەران کەریم